الهاتف 0751-402-9131
البريد الالكتروني: info@jnpiraq.info
Address: Iraq-Erbil
كوردي/عربي/English
کۆنفرانسی زانستی لەسەر چوونە ناو پرۆتۆکۆلی ئارەزوومەندانە بۆ ڕێکەوتن دژی ئەشکەنجەدان
بابەت: لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان کۆنفرانسێکی ڕێکخست بە ناونیشانی “لێکۆڵینەوە لە چوونە ناو پرۆتۆکۆلی ئارەزوومەندانەی رێککەوتن دژی ئەشکەنجەدان و ڕەفتاری نامرۆڤانە و سووکایەتیپێکردن.”
بە هاوکاری: پرۆژەی”بەرەوپێشبردنی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، باشترکردنی بارودۆخی زیندانییەکان و نەهێشتنی ئەشکەنجە” کە بە هاوبەشی نێوان رێکخراوی هاوکاری گەلی نەرویجی و رێکخراوی هاوکاری میللی و رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا و تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان بە ئامادەبوونی نوێنەرانیان بەشداری ئەم کۆنفرانسەیان کرد.
ئامادەبووان: لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار ئامادە بوون، لەوانە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەرلەمان و ڕاوێژکاران، هەروەها دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و دادوەری و هەروەها نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یاساناسان و ئەکادیمیستەکان.
کۆنفرانسەکە چەند پێشنیارێکی ئامادەبووان لەسەر پرۆتۆکۆلی ئارەزوومەندانە ئاراسته ی حکومه ت دەکات سه باره ت به پابه ندبوون به پرۆتۆکۆلەکه و هه موارکردنی یاسای چاکسازی زیندانیان و ده ستگیرکراوان له زیندانەکان.
لێکۆڵینەوە لە سەپاندنی سزای گونجاو بۆ سەرپێچیەکانی ماددە هۆشبەرەکان>
چاکسازی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لەزیندانەکان.
کاراکردنی ڕۆڵی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ جگە لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی نیشتمانی خۆپاراستن، ئەم پابەندبوونە لە جێبەجێکردندا تا شەش ساڵ دوادەخرێت.
بەروار: چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2024
کات: 11:00 بەیانی
شوێن: هۆڵی الشبيبي – بینای ئەنجومەنی نوێنەران